29 12 2025
بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی زانکۆ، دکتۆر جەمال ئەرکات وەک "بەڕێوەبەری پلاندانان و پەرەپێدانی فێرکاری"ی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا.
بەڕێوەبەری نوێی پلاندانان و پەرەپێدانی فێرکاریی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سیوسێمەردە، سەرۆکی زانکۆ، لە فەرمانێکدا دکتۆر جەمال ئەرکاتی لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (٧ی بەفرانباری ١٤٠٤) وەک "بەڕێوەبەری پلاندانان و پەرەپێدانی فێرکاری" دەستنیشان کرد. ئەم فەرمانە بە پشتبەستن بە لێهاتوویی زانستی، دڵسۆزی و ئەزموونە بەنرخەکانی ناوبراو لە بواری خوێندنی باڵادا دەرچووە.
شایانی باسە دکتۆر ئەرکات وێڕای بەردەوامبوون لە ئەرکە زانستی، توێژینەوەیی و کارگێڕییەکانی پێشووی، بەرپرسیارێتی ئەم بوارە ستراتیژییەش دەگرێتە ئەستۆ.
