21 05 2026

بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان و بە میوانداریی زانکۆی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق:

دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وەرزش و گەشەپێدانی بەردەوام بەڕێوە چوو

بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، "دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وەرزش و گەشەپێدانی بەردەوام" بە ئامانجی خستنەڕووی نوێترین دەستکەوتە زانستییەکان و ئەنجامی توێژینەوە پسپۆڕییەکان لە بواری زانستە وەرزشییەکاندا بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وەرزش و گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕۆژانی ١٣ تا ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦ بە میوانداریی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان ساز کرا.

لە ئامانجەکانی ئەم کۆنگرەیە دەتوانرێت ئاماژە بە خستنەڕووی نوێترین دەستکەوتە زانستییەکان و ئەنجامی توێژینەوە پسپۆڕییەکان لە بواری زانستە وەرزشییەکاندا بکرێت، لەوانە: دەروونناسیی وەرزشی، فیسیۆلۆژیی وەرزشی، پەروەردەی جەستەیی، زانستی ڕاهێنان، نەخۆشی‌ناسی و شیاندنەوەی وەرزشی، هەڵسەنگاندن و پێوانەکردن، بەڕێوەبردنی وەرزشی، فێربوونی جووڵەیی، بایۆمیکانیکی وەرزشی، تەندروستیی گشتی و هەروەها ژیریی دەستکرد و وەرزش.

ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتییە لە سەرەتادا بە بەخێرهاتنی ڕێکخەران و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتە پسپۆڕییەکان دەستی بە کارەکانی کرد؛ هەروەها پەیامی ڤیدیۆیی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەکەدا بۆ بەشداربووان نمایش کرا.